ئه‌مشه‌و، شه‌ممه له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.
له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی سیریا ئه‌ی، میلان له یاریگای سان پاولۆ ڕوبه‌ڕوی ناپۆلی بووه و یارییه‌که‌ی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک لێبرده‌وه.
له تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی که له‌لایه‌ن بۆنێرای یاریدهدهرییهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌کران، له ڕووه‌کانی هونه‌ری و تاکتیکیه‌وه باڵاده‌ستیان نیشاندا، له خوله‌کی 20 زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد، له‌و تایمه‌دا ئه‌ستێره‌کانی گاتوسۆ هه‌وڵی بێوچانیاندا ئه‌نجامه‌که هاوتابکه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و به گۆڵێکی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی میلان کۆتاییهات.
له تایمی دووه‌مدا زڵ‌اتان و هاوڕێیانی شێوازی هێرشبه‌ریی خۆیان سه‌پاند و گوشاری توندیان له‌سه‌ر گۆڵی ئالێکس میریت دروستکرد، له خوله‌کی 54 زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆیی و فراوانکه‌ری ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد، له کاردانه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵه‌دا درایس مێرتێنز له خوله‌کی 63 گۆڵی یه‌که‌می ناپۆلی و هیوابه‌خشی تۆمارکرد، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له تۆمارکردنی گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه و له کۆتا ساته‌کاندا (خوله‌کی 95) پیته‌ر هاوگی گۆڵی سێیه‌می میلانی تۆمارکرد و یارییه‌که به ئه‌نجامی (1-3) له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆسۆنێری کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ 20 به‌رزکرده‌وه و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگی گرته‌وه، یانه‌ی ناپۆلیش به به 14 خاڵه‌وه له پله‌ی هه‌شته‌می کالچیۆ جێگیربوون.
له‌سه‌ر ئاستی تاکه که‌سی، زڵ‌اتان توانی ژماره‌ی گۆڵه تۆمارکراوه‌کانی له‌م وه‌رزه‌ی کالچیۆ بۆ 10 گۆڵ به‌رزبکاته‌وه، به جیاوازی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر کریستیانۆ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی خوله‌که‌ی گرت.