ئەمڕۆ گۆڕی لیا هەڵدەدرێتەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی گۆڕی ئەو منداڵە هەڵبدرێتەوە كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی سەگ پەلاماریدا و گیانیلەدەستدا.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە بڕیاری دادوەر ئەمڕۆ هەینی گۆڕی ئەو منداڵە هەڵدەدرێتەوە و دۆسیەكە لەلایەن دادگا و داواكاریی گشتییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و كامێراكانی چاودێریش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەدرێنە دادوەر و بەدواداچوونی ورد لەسەر ڕووداوەكە دەكرێـتەوە.

ئاشكرایكرد، “پێشتر لیژنەمان چوونە شوێنەكە و بەدواداچوون كرا، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕی منداڵەكە هەڵدەدرێتەوە بەدواداچوون لەسەر ئەو ڕووداوە دەكرێـت”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەكی ڕاپەرین سەگ پەلاماری منداڵێكیدا بە وتەی باوكی “پارچە پارچەیان كرد”، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گومان لە ڕووداوەكە كرا هەرچەندە بە وتەی باوكی لیا “منداڵەكەی خۆی چووەتە لای سەگەكان”.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ گۆڕی لیا هەڵبدرێتەوە ولیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە.

بابەتی پێشتر

وادەی نمایشکردنی وەرزی دووەمی سکوید گەیم ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەڵامدەداتەوە.. مەسک بە دەستدرێژیی سێکسی تۆمەتبارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share