جوتیاران ناچاردەكرێن گەنم بدەن بە سایلۆكان

بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی نەینەوا، جوتیاران لە بڕیارێكی نوێ ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “گەر گەنم ڕادەستی سایلۆ نەكەن لێپێچینەوەی یاساییتان لەگەڵدا دەكرێت”.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی نەینەوا، جوتیارانی پارێزگاكە كە كوردانی ناوچە دابڕاوەكانی سنووری نەینەواش دەگرێتەوە، پێویستە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بەشێوەی ناچاری ڕادەستی سایلۆ بکەن”.

نووسراوەكە جوتیاران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی ئەگەر گەنم نەدەن بە سایلۆی حكومی، ئەوا لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت و بۆ ئەوەش ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ/ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون/ بەشی بەرهەمی ڕووەکی ژمارە 12863 لە 12/5/2022 دەبەستێت، هەروەها نووسراوی ئەمیندارێتیی گشتیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

بڕیارەكەی حكومەتی عێراق لە كاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكان گەنمی ئەمساڵی بەشێك لە جوتیاران دەكڕن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە هەولێر سەگی هار پەلاماری هاوڵاتییەك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share