ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و بە كۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو، پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد كە لەلایەن موقتەدا سەدر و پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەیەوە ئامادە و پێشكەشكرابوو.

بەپێی یاساكە، هیچ كەس و لایەنێكی عێراقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق و ئەو بیانییانەشی نیشتەجێی عێراقن، مافی ئەوەیان نییە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی، كەلتووری، سیاسی، بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ئیسرائیلدا دابمەزرێنن.

دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و سوپاسی خودای كرد لە پای وەك خۆی دەڵێت، “سەرشۆڕشكردنی ئیسرائیلییە تیرۆریستەكان” و داوای لە عێراقییەكان كرد نوێژی سوپاسگوزاری بكەن و بڕژێنە سەر شەقامەكان و ئاهەنگبگێڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت بگەینە ئاستێک کە بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەی دەرەوە بکەین

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجیان ئەوەیە کە عێراق ببێتە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمەکان هەناردەی دەرەوە بکرێن.…
Total
0
Share