(ڤیدیۆ) ڕۆما یه‌که‌م ناسناوی کۆنفرانس لیگی له‌ مێژوویدا به‌ده‌ستهێنا

یاریی کۆتایی خولی کۆنفرانسی ئه‌وروپی “یوروپا کۆنفرانس لیگ” له‌نێوان یانه‌کانی ڕۆمای ئیتاڵی و فاینۆردی هۆڵه‌ندی ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕۆما ناسناوه‌که‌ی بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویدا برده‌وه‌.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی یه‌که‌مین وه‌شانی “کۆنفرانس لیگ” له‌نێوان یانه‌کانی ڕۆما و فاینۆرد ئه‌نجامدرا، یانه‌ی گورگه‌کانی ڕۆما به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

گۆڵه‌که‌ی جێلاڕۆسی‌ له‌ خوله‌کی 32 له‌لایه‌ن نیکۆلۆ زانیۆلۆی به‌هره‌مه‌ندی ئیتاڵیاوه‌ تۆمارکرا.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌، ڕۆما نه‌فره‌تی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌ ناسناوه‌ ئه‌وروپییه‌کان شكاند، به‌وپێیه‌ی له‌ ساڵی 1972وه‌ هیچ ناسناوێکی ئه‌وروپی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

هه‌روه‌ها یه‌که‌مین ناسناوه‌ له‌ وه‌رزی 2007/2008وه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنن، به‌وپێیه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا دوایین ناسناویان که‌ کۆپا ئیتاڵیایه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌ که‌سی، مۆرینیۆ بووه‌ یه‌که‌مین ڕاهێنه‌ر له ‌مێژووی تۆپی پێدا چوار ناسناوی گه‌وره‌ی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ چوار یانه‌ی جیاوازدا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

بابەتی پێشتر

ماچی دوو ئەكتەری ئێرانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی سەربازی: داعش دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان دەقۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند و ڕۆدری ئامادەن

هەردوو یاریزان هالاند و ڕۆدری بۆ یارییەکەى لیڤەرپوڵ ئامادە دەبن. لە ئێستادا هەشت یاریزانی مانچستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share