پێنج كەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

لە گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار، دوای سکاڵای  هاوڵاتییەک کە خاوەنی كێڵگەی پەلەوەرە بەوەی كێبڵی كارەبای شوێنەكەی دزراوە، پۆلیس پێنج تۆمەتباری دەستگیركرد.

عەلی جەمال قەدووری، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەیممە پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، پێنج كەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو دزیكردنە دەستگیركردووە.

وتیشی، تۆمەتبارەكان دانیان بەوەدا ناوە كە دزییەكە ئەوان كردوویانە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەركردە و هەڤاڵە دێرینەكانمان دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێكۆشەر حاكم قادر حەمەجانی كرد. لە سەردانەكەدا…
Total
0
Share