كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆتاییهات و بڕیارە دانیشتنەكانی پەرلەمان لە 2ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان بەرێوەچوو تێیدا باس لەو یاسایانە كران كە ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە.

بەپێی زانیارییەكان هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كراوە 2ی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

پێشتر لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و یەكلاكردنەوەی كورسیی كۆتاكان و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.

بابەتی پێشتر

داهاتووی خۆراک چی لێدێت؟

بابەتی دواتر

لە 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەنها دووهەزار و 100 یەكەی بۆ سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share