ماوەی زیاتر لە دوو مانگە دۆزراونەتەوە و كەس سۆراخی نەكردوون

ۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو منداڵ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە لە شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەس سۆراخی نەكردوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “زوهرە و یوسف ناوی ئەو دوو منداڵە تەمەن دوو سال و سێ ساڵەن كە لە ڕۆژی 16/9/2020ەوە، لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەسوكاریان دیار نییە و لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر لە ماڵی ساوایان لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی دەژین”.

پۆلیسی سلیمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “لێرەوە داوا لە كەسوكاری ئەو دوو منداڵە دەكەین یان هەركەسێك كە زانیاری هەیە لەبارەیانەوە، پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بە ژمارەكانی 0533194011 بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و105  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان”.

بابەتی پێشتر

فولهام 2-3 ئێڤەرتۆن

بابەتی دواتر

ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە مەترسیدارن

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە بەشێكیان مەترسیدارن، هاوكات هۆشداریش…
Total
0
Share