هێمن هەورامی: دۆخەكە مەترسیدارە و هەڕەشەكان لەسەر هەرێمی كوردستان زیادیانكردووە

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، دۆخی كوردستان بە مەترسیدار ناودەبات و بە پێویستی دەزانێت پەرلەمانی كوردستان ڕووبەڕووی مەترسییەكان ببێتەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند، پێویستی بە گفتوگۆی ورد و كراوە هەیە و یەكێك لەو هەموارانەی پێویستە بكرێن، مەرجەكانی ئەندامبوونە لە پەرلەمان بەپێی پسپۆڕی و پێویستیی لیژنەكان.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هێمن هەورامی ئەمڕۆ سێشەممە وتی، ئەگەر هەموو لایەنەكان پێداگیربن لەسەر بەدیهێنانی تەواوی خواستەكانیان لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردندا، ئەوا ناگەین بە ئەنجام و یاساكە هەموارناكرێتەوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوبرد و وتی، “هەڕەشەكان لەسەر هەرێمی كوردستان زیادیانكردووە، پێویستە پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی هەبێت و ئەركی یاسایی و سیاسیی خۆی ڕابپەڕێنێت و هاوكاری لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی كوردستان بێت لە ڕەواندنەوەی بەشێك لەو مەترسییانەدا”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە

رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و…
Total
0
Share