بەهۆی خۆڵبارینەوە زانکۆیەکی سلێمانی دەوامی ڕاگرت

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی خۆڵبارین و ڕێنماییە تەندروستییەکان دەوامی زانکۆکە ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیک بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان بریاڕیان دا بە ڕاگرتنی دەوام.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیاری دەوام بەپێی ئەو دەسەڵاتانەیە کە پێیاندراوە و بەپشتبەستن بە ڕێنماییە تەندرووستییەکانی وەزارەتی تەندرووستیی هەرێم و ناوەند و زانیارییە کەشناسییەکانە کە ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

بڕیارەکە سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیش دەسەڵات دەداتە ئەنجومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان بە گونجاندنی خشتەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ ئەم بڕیارەی ڕاگرتنی دەوام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پشتگیریی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی دووپاتدەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی دووپاتدەکەینەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا و سزای پێبژاردنیان بۆ ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share