پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەس بە تۆمەتی هێرشكردنەسەر كەسێك بە چەقۆ و برینداركردنی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكدا له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری چوار تۆمه‌تبار به چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو، هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
دەشڵێت، “لەماوهیهكی كه‌مدا توانرا چوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری-یه‌وه ده‌ستگیربكرێن”. ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه‌دا كه تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو.
هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (ه،ج،ٱ لەدایکبووی 1979 _ ٱ،ج،ح لەدایکبووی 1988_ ج،ع،ع لەدایکبووی 1995 و ٱ،ٱ،س لەدایکبووی 1998) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 31/405 ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.