تین هاگ بۆ یاریزانانی یونایتد: یەکگرتوو بن، ئامادە بن بۆ تێکۆشان

ئێریک تێن هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو داوای ستانداردی بەرز لە یاریزانەکانی دەکات.

شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا ئومێدێکی گەورەیان بە هەوادارانیان نەبەخشی، لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوون و وەرزی داهاتوو بەشداریی یوروپا لیگ دەکەن.

تین هاگ لە یەکەم چاوپێکەوتنی سەبارەت بە دەستپێکی کارەکانی لە خولی نایابی ئینگلیزی، بە ماڵپەڕی “مان یونایتد” دەڵێت، “چاوەڕوانی زۆرم لە خۆم هەیە و هەمان شتیش لە تیمەکەم داوا دەکەم، دەبێت پێکەوە کار بکەین و هەموو ڕۆژێک باشترین ئاست پێشکەش بکەین، دەبێت باشتر لە جاران کار بکەین.”

هەروەها دەڵێت، “پێشبینی دەکەم یاریزانان لەپێناو مانچستەر یونایتد تێبکۆشن و لە سەددا سەدی تواناکانیان بەکاربخەن، دەبێت یەکگرتوو بن، تیمێک پێکهێنن کە جەنگ دژی ڕکابەران ڕابگەیەنێت”.

ڕاهێنەرەکە باسی لە چۆنیەتی پلانی کارکردنی دەکات و دەڵێت، “لە 27ی حوزەیران ئامادەکارییەکانی پێش دەستپێکی وەرز دەست پێدەکەین.”

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ داهاتی سلێمانی دەکات

بابەتی دواتر

ئێنریکی، فاتی و ئاسینسیۆی گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share