نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە جاران باشترە و شەڕی میدیایی كەمبووەتەوە و هیواداریشم هەر نەمێنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن و دەڵێت،” نامەیەكمان بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان نووسیووە بۆ ئەوەی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد هاوكارمان بن”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، ” پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە جاران باشترە و شەڕی میدیایی كەمبووەتەوە و هیواداریشم هەر نەمێنێت و كۆبوونەوەی دیكە لە نێوانمان ئەنجامدەدرێت”.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە كێشەكانی هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێت و وتیشی، “نامەیەكمان بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان نووسیووە و داوامانكردووە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد هاوكارمان بن”.

بابەتی پێشتر

پلەدارێكی سوپای پاسداران لەناو تاران-دا كوژرا

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share