بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە قەڵاچوالان لەکۆبوونەوەدان

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قەڵاچوالان دەستیپێکرد، کۆبوونەوەکە لەبارەی کێشەکانی پێشووی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە.

دوای بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 16ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قەڵاچوالان لە کۆبوونەوەدان.

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کێشەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسی نەوت و گاز، کێشەی داهات و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

پێشتر لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان نێچیرڤان بارزانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوهێنا، بۆیە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سیفەتی کەسی یەکەم “سەرۆک”ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە یەكەم گرێبەستی فەرمی بۆ كڕینی لیڤاندۆڤسكی ناردە ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share