ئاسایشی هەولێر ئەو ژنەی دەستگیركرد كە دزی لە كەسانی بەتەمەن دەكرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، ژنێكیان دەستگیركردووە كە هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێكی دزیكردن، بە تایبەت لەو كەسانەی كە تەمەنیان گەورەیە و بەساڵاچوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەكانمانەوە لەسەر بوونی چەند حاڵەتێكی تاوانی دزیكردن بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێكی ئافرەتمان دەستگیر كرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێكی دزیكردن، بە تایبەت لەو كەسانەی كە تەمەنیان گەورەیە و بەساڵاچوون ،تۆمەتباری ناو هاتوو چاودێریی ئەو كەسانەی كردووە و لە كاتێكی گونجاو تاوانی دزیكردنەكەی ئەنجامداوە، یەكێك لە تاوانەكانی دزینی بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمریكی بووە لە شوفێریكی تاكسی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستمانگرت بەسەر ئەو بڕە پارەی كە لە شوفێری تاكسیەكەی دزی بوو لەگەڵ چەند پارچە زێڕ و ئامێری مۆبایلدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی پەی: پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمان مووچەی سێ مانگیان بە نایاسایی وەرگرتووە

دامەزراوەی پەی رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مووچەی سێ مانگیان وەرگرتووە کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە. دامەزراوەی پەی…
Total
0
Share