هەڤاڵ ئەبوبەکر: چەندین چالاکی شایستە بە نەورۆز لە سلێمانی سازدەکرێن

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز کراوە و چەندین چالاکی شایستە بەو رۆژە لە شارەکە بەڕێوەدەچێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەڕێی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانەوە، ئامادەکاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی پیرۆزی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی و پێشوازیکردن لە میوان و گەشتیاران کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هاوڵاتییان بە شێوازی خۆیان ئەم یاد و جەژنە دەکەنەوە و لەژێر چاودێریی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامییەتی مەڵبەندی سلێمانی و قایەمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانیی و بەڕێوەبەرێتییە گشتییەکانی رۆشنبیریی و گەشتوگوزار و فەرمانگەکانی تردا، بە دەستپێشخەریی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد و کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان و رێکخراوە مەدەنییەکان و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وەک موون لاین، چەندین چالاکیی شایستە بە بەرزڕاگرتنی ئەم جەژنە لە چەندین شوێنی جیاجیادا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت
پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە…
Total
0
Share