کاسبکارانی بازاڕێکی هەولێر داوای پشوو دەکەن

چەند خاوەنکارێکی عەلوەی هەولێر دژی کارکردنیان لە رۆژانی هەینی ناڕەزایی دەردەبڕن.

نوێنەری خاوەن کارەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەموو رۆژێکی هەفتە کاردەکەین داوا دەکەین رۆژانی هەینی بکرێت بە پشوو، چونکە لەو رۆژەدا پێویستمان بەوەیە لەگەڵ خێزانەکانماندابین هاوشێوەی هەموو هاوڵاتییانی دیکە”.

باسی لەوەشکرد، “نووسراوێکمان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە و هەروەها داوامان لە پارێزگاری هەولێریش کردووە بێتە سەرخەت، داوا دەکەین کاتی کردنەوە و داخستنی بازاڕەکە دیاریبکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
Total
0
Share