جێگرەوەی جبوری بە فەرمی بوو بە پەرلەمانتار

دوای دوورخستنەوەی مشعان جبوری لە ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەران، دادگا مقدام جومەیلیی لە جێگەكەی “دانا”.

دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، بە ئەندامبوونی مقدام جومەیلیی لە شوێنی مشعان جبوری پەسەندكرد و نووسراوی بڕیارەكە بڵاوكرایەوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە مشعان جبوری سەندەوە و لە كاری پەرلەمانتاری دووریخستەوە، ئەوەش دوای تاوتوێكردنی سكاڵایەك كە قوتەیبە جبوری ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە دژی جبوری تۆماریكردبوو بەوەی مشعان جبوری بڕوانامەی خوێندنی ساختەكردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بە نووسراوێكی فەرمی بە ئەندامبوونی مقدام جومەیلیی لە شوێنی مشعان جبوری لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share