دوای ڕاپۆرتێكی تۆڕی میدیایی ئێستا مووچە بۆ خاوەنپێداویستیی تایبەت دەبڕدرێتەوە

دوای ڕاپۆرتێكی تۆڕی میدیایی ئێستا ، مووچە بۆ ژمارەیەك لە خاوەنپێداویستیی تایبەت لە كەركوك دەبڕدرێتەوە و ناوەكانیان پێشكەش بە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق كرا.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە سەردانەكەیان بۆ لای وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، داوایانلێكرد مووچە بدرێـتە ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانەی كە تائێستا مووچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە.

وتیشی، ” بۆ ئەو مەبەستە لیستی ناوەكانمان پێشكەشكرد بە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرد و ڕەوانەی لیژنەی پزیشكی دەكرێن.

ئاشكرایكرد، “ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكەمان درا بۆ كردنەوەی بەشی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە قەزای داقوق و ناحیەی شوان بە مەبەستی سوودمەندبوونی خێزانە كەمدەرامەتەكان لە هاوكارییەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی”.

بابەتی پێشتر

جینین‌ پلاسخارت: پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت

بابەتی دواتر

وەزیری كارەبا: هاوینی ئەمساڵ کارەبا ئەگەر لە هاوینی ڕابردوو باشتر نەبێت خراپتر نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمان، لە بری مەسرور بارزانی، داوای بانگهێشتكردنی قوباد تاڵەبانی دەكرێت

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ ‏بانگهێشتكردنی بەرپرسانی حكومەت لەبارەی توندوتیژییەكانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ‏بەڵام لەبری…
Total
0
Share