جینین‌ پلاسخارت: پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت”.

كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرك بەرێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەكرێت.

لە وتەیەكیدا جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق وتارێكی پێشكەشكرد و وتی، ماوەی حەوت مانگە لە عێراق هەڵبژاردن ئەنجامدراوە بەڵام حكومەت پێكنەهێنراوە و پێویستە خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاوڵاتییان دابینبكرێت.

ئاشكرایكرد، ڕێگەیەك بۆ گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە و پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز وزەرد كۆتاییبێت و وتیشی، “هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هەولێر ناڕەوایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بۆ حکومەتی هەرێم: تا ئەوکاتەی داهاتەکانتان رادەست دەکەن هیچ وەفدێک مەنێرن

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم داهاتەکانیان رادەست دەکەن، هیچ وەفدێک نەنێرن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share