هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه و دووپاتیده‌که‌نه‌وه، سه‌رده‌می خواکیم لۆوڤ کۆتاییهاتووه و کاتی دوورخستنه‌وه‌ی هاتووه.
دوای شکستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێوه‌ڵام له خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر ماتادۆره‌کانی ئیسپانیا، ئۆلیڤه‌ر بێرهۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کینه‌کان ڕایگه‌یاند، که متمانه‌یان به خواکیم لۆوڤی ڕاهێنه‌ر له‌ده‌ستنه‌داوه و به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانه‌وه تاوه‌کو دوای پاڵه‌وانیه‌تی یورۆی 2021 پاڵپشتی ده‌که‌ن، دواتریش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا هه‌مان بۆچوونی به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی دووپاتکرده‌وه.
وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م بڕیاره، ماڵپه‌ڕی “تی ئۆنلاین” له ڕێگه‌ی په‌یمانگای سایڤی بۆ داتا و ئاماره‌کان ڕاپرسییه‌کی له‌سه‌ر ئاستی هانده‌رانی دای مانشات ئه‌نجامداوه و ده‌ریانخستووه، که زۆرینه‌ی هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا داوای دوورخستنه‌وه‌ی لۆوڤ ده‌که‌ن.
له ڕاپرسییه‌که‌دا (1045) هانده‌ر فۆرمی ڕاپرسیه‌که‌یان پڕکردووه‌ته‌وه، له‌سه‌دا (78.2) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون لۆوڤ کاتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یان کۆتاییهاتووه و پێویسته دووربخرێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا (11.6) پاڵپشتی ڕاهێنه‌ر بوون و پێیانوابووه شکسته‌کان له ئه‌ستۆی هه‌مووانه نه‌ک به‌ته‌نها ڕاهێنه‌ر، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا (10.2) بۆچوونیان له نێوان هه‌ڵوێستی جه‌مسه‌ری به‌ڵێ و نه‌خێردا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
بڕیاره له چواری کانونی یه‌که‌می 2020 ئۆلیڤه‌ر بێرهۆفی به‌ڕێوبه‌ر ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌ڵبژارده‌که پێشکه‌شی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بکات، له‌دوای ئه‌و واده‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆچوونه‌کان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردابێت و ڕاهێنه‌ری ناوبراو له پۆسته‌که‌ی دووربخرێته‌وه.