بەغداد “ڕۆحی سیاسەتی وزە”ی هەرێمی كوردستان دەكێشێت

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هۆشداریی دەدات و مەترسییەك لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان دەخاتە ڕوو، كە بەهۆیەوە هەرێمی كوردستان نزیكەی نیوەی نەوتەكەی و تەواوی غازەكەی لەدەستدەدات.

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان دەڵێت، “بەغداد دەیەوێت دەستبەسەر 42٪ی نەوت و كۆی غازی سروشتیی هەرێم (خورمەڵە و كۆرمۆر)دا بگرێت، کە ئەوەش کۆتایی نەوت، غاز و كارەبایە”.

ڕوونكردنەوەی لەبارەی هۆشدارییەكەی داوە، ئاشكرایكردووە، “کۆمپانیای نەوتی باکور لە دادگای عێراقی سکاڵای کردووە، هەرێمی بەوە تۆمەتبارکردووە كە بە زەبری چەک دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و کێڵگەی کۆرمۆردا گرتوە”، بەوتەی پەرلەمانتارەكە، “پلانیان ئەوەیە دەست بەسەر ئەم دوو کێڵگەدا بگرنەوە”.

عەلی حەمەساڵح ئە دوو کێڵگەیە بە “ڕۆحی پرۆسەی نەوت و غازی هەرێم” وەسفدەكات، بەو پێیەی 42% نەوتی کوردستان بەرهەمدەهێنن و باشترین کوالێتیی هەیە، هەروەها خورمەڵە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە، هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لێنییە و کۆمپانیای کار بەڕێوەی دەبات و تێچووی نەوتی کەمە”.

لەبارەی کێڵگەی کۆرمۆر-یشەوە ڕوونكردنەوەی داوە، بەوەی داناغاز و هاوبەشەکانی بەڕێوەی دەبەن، 12 هەزار بەرمیل “کۆندێن سەیت” و هەزار و 100 تەن غازی (LPG) و 440 ملیۆن پێ سێجا غازی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیە و “پلانی زیادکردنی بەرهەمی غازی کۆردستان، ئەگەر هەبێت، بۆ ئەم کێڵگەیە”.

بۆیە پەرلەمانتارەكە ئەو دوو کێڵگەیە بە “ڕۆحی سیاسەتی وزە و هێزی ئابوریی هەرێم” ناودەبات.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی چیللی دزی لێكرا

بابەتی دواتر

نهێنیی نەمری لەم کتێبەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share