وەزیری بەرگریی چیللی دزی لێكرا

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی چیللی، ژمارەیەك كەس هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی وەزیری بەرگریی وڵاتەكە، لە كوڕەكەیان داوە و هەڕەشەشیان لە هاوسەرەكەی كردووە.

ڕووداوەكە دوێنێ بووە و ماڵی مایا فرناندیز-ی وەزیری بەرگریی چیللی گرتووەتەوە.

جەنەڕاڵ جان كامۆ فەرماندەی پۆلیسی ناوچەكە ڕووداوەكەی پشتڕاستكردەوە و وتی، “كەسەكان نەناسراون و پارە و ئۆتۆمبێلیان بردووە”.

هەمان شەو پلەدارێكی پۆلیسی نیشتمانیی وڵاتەكە كە وەك پاسەوانی كەسی لە سەرۆكایەتی چیللی كاردەكات بە فیشەكێك برینداركرا، دوای ئەوەی ڕووبەڕووی دزی و تەقەلێكردن بووەوە، كاتێك ژمارەیەك كەس لێی نزیكبوونەوە لەكاتێكدا لەنێو ئۆتۆمبێلە فەرمییەكەیدا بووە.

ڕووداوەكە لە باشووری سانتیاگۆ بووە. بەپێی وتەی پۆلیس هێرشبەران قوربانییەكەیان بۆ شارۆچكەیەكی باكووری سانتیاگۆ بردووە و تەقەیان لێكردووە و جێیانهێشتووە و بە ئۆتۆمبێل هەڵهاتوون.

دەسەڵاتدارانی چیللی باندە تاوانكارە ڕێكخراوەكان بە بەرپرس لە زیادبوونی ڕووداو و توندوتیژییەكان ناودەبەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
Total
0
Share