هەپەگە كوژرانی پێنج سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

 هەپەگە كوژرانی پێنج سەربازی دیكەی توركیا و خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەریلاکانی یەژاستار، لە زاپ درۆنێکیان خستووەتەخوارەوە، هەروەها پێنج سەربازیشیان كوشتووە.

بەوتەی هەپەگە، سوپای تورکیا لە زاپ و ئاڤاشین، لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانێت پێشڕەویی بکات، بۆیە بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردوومانی سەنگەرەکانی شەڕ دەکات وتائێستاش 21 جار چەكی كیمایی بەكارهێناوە.

بابەتی پێشتر

گۆڕێكی بەكۆمەڵی تر لە عێراق دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

كۆمپانیای نەوتی باكوور: حكومەتی هەرێم لە ڕێگای هێزێكەوە دەستیگرت بەسەر دوو بیرە نەوتی كەركوكدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: نابێت لەپێناو بەرژەوەندیی چەند كەسێك پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە…
Total
0
Share