گۆڕێكی بەكۆمەڵی تر لە عێراق دۆزرایەوە

گۆڕێكی بەكۆمەڵی تر لە باشووری عێراق دۆزرایەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو.

ئەمڕۆ شەممە عەبدولئیلاهـ نائی بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان ڕایگەیاند، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە پارێزگای نەجەفە و پێشبینیدەكرێت ڕوفاتی زیاتر لە 100 كەسی تیادابێت.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس كە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی ڕووماڵكردووە ئاشكرایكرد، تا ئێستا ڕوفاتی 15 كەس لە گۆڕە بەكۆمەڵەكە دەرهێنراون، بەڵام كۆی قوربانییەكان ژمارەیان 100 كەسە.

فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، قوربانییانی ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە كاتی ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا كوژراون و لەو گۆڕە كۆمەڵەدا نێژراون.

بەپێی ئامارەكان زیاتر لە یەك ملیۆن قوربانیی دەستی ڕژێمەكەی سەدام حسێن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراقدان. سەرباری قوربانییەكانی سەردەمی ڕێكخراوی داعش كە ژمارەیان 12 هەزار كەسە و بەسەر 200 گۆڕی بەكۆمەڵدا دابەشكراون.

بابەتی پێشتر

پاریس بەهۆی مباپێ-وە ئەوروپا داگیر دەکات

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی پێنج سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی دەڵێت کارەکانمان لە عێراق راگیراوە و عێراقیش رەتیدەکاتەوە

فەرهاد عەلائەدین راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە کە کارەکانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان “ئێریکسۆن” کە کۆمپانیایەکی سویدییە راگیرابن، بەڵام کۆمپانیاکە…
Total
0
Share