نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر ئاشتی پێویستە

نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر ئاشتی بۆ جیهان پێویستە.بكرێت.

راشیگەیاندووە، كۆمەڵگەیەكی ئاشتییانە ئەوەیە كە ڕەوایی و یەكسانی بۆ هەمووان تێدابێت و هەریەك لە ئێمە دەتوانین هاوكاربین بۆ ئەوەی بیكەین بە راستی.

هاوكات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نووسراوێكدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتییەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس( تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، “ئاشتی تەنها دیدێكی باڵا نییە بۆ مرۆڤایەتی”.

ساڵانە لە 21ی ئەیلولدا چەندین ڕێوڕەسم و چالاكی لە سەرانسەری جیهان بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ئەنجامدەدرێت و تیایدا جەخت لە پەیامی ئاشتی و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرێكی گشتیی نوێ لە پۆستی گەشتوگوزاری سلێمانی دەستبەكاربوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: پێشنیازمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە نرخی كارەبا كەمبكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا. ئۆلێکسی…
Total
0
Share