نوری مالیكی: هەوڵی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە و گۆڕینی وەزیرەكان نایاساییە

 

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەیەوێت بانگێشتی ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەت بكات و متمانەیان لێوەربگرێتەوە و دەڵێت “ئەو هەنگاوە پێشێلكاری یاسایە”.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا بە نیازە ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەت بانگێشت بكات و متمانەیان لێوەربگرێتەوە و متمانە بە چەند وەزیرێكی نوێ بدات.

مالیكی دەڵێت،”ئەگەر ئەو هەنگاوە لە ئەنجومەنی ئەنجامبدرێت پێشێلكردنی یاسایە و ئەو پەرلەمانە دەنگی بە پێكهێنانی ئەو حكومەتە نەداوە تا ئێستا بانگێشتی بكات و لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكات”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 105 واژوو كۆكرابووەوە بۆ سەندنەوەی متمانە لە مونهل خەباز، وەزیری پیشەسازی و بریكارەكەی كە تێوەگلاون بە گەندەڵی و تەواوی بەڵگەكان لە دادگا و دەستەی نەزاهەوە ئامادەكراون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دادگای فیدراڵییەوە ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕادەگیرێت؟

بابەتی دواتر

جۆزێپ بۆرێل: دەبێت پشت بە نەوت و غازی ڕوسیا نەبەستین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوچەی سەوز داخرا

ناوچەی سەوز لەبەغداد لەلایەن لیوای تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داخرا. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لیوای تایبەتی پاراستنی…
Total
0
Share