ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێرە پرۆسەی گەڕان و پشکنینی تیمەکانی بەرگری شارستانیی سلێمانی بەردەوامی هەیە و سەرقاڵی پاکكردنەوە و گەڕانن لەژێر داروپەردووی بینای ئەو كافتریایەی تەقینەوەكە تیایدا ڕوویدا، بەشێك لە بریندارەكانیش چارەسەریان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوەكراون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، لە تەقینەوەکەی کافتریاکەی شەقامی سالم “سەهۆڵەکە” 13 كەس برینداربوون و تا ئێستا چوار لە بریندارەكان گەڕێندراونەتە ماڵەوە و بریندارەكانی دیكەش لەژێر چاودێریی پزیشكیدان لە نەخۆشخانەی شار.
باسی لەوەشكرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە كۆتاییهاتن لە گەڕان و پشكنین نزیك بوونەتەوە.
درهنگانی ئهمشهو بەهۆی تەقینی تانكی غازەوە لە كافتریایەكی شهقامی سالم، بهشێك لە بینای كافتریاكه ڕووخا، لهكاتی ڕووداوهكهشدا دهیان كهس لهناو كافتریاكهدا بوون، بەپێی ئامارەكانی تەندروستی 13 كەس برینداربوون.