ناسڕ خلێفی: مباپی لە پاریس دەمێنێتەوە

ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سانجێرمان لە كۆبونەوەی ڕایەڵەی یانەكانی ئەوروپا وتویەتی مباپی دەمێنێتەوە.

گرێبەستی مباپی كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدیش لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی هێرشبەرە فەرەنسییەكە بەردەوامە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووە، لە كۆبونەوەی ڕایەڵەی یانەكانی ئەوروپا لە مەدرید ناسر خلێفی لە كاتی گفتوگۆكانیدا جەختی لە مانەوەی مباپی كردووە.

ئەم لێدوانەی ناسر خلێفی خاوەنی پاریس سانجێرمان لەكاتێكدایە كە پیشتر مباپی و حەكیمی و ڕامۆس لە چێشتخانەیەكی مەدرید بینراون.

دوێنێ باس لەوە دەكرا كە مباپی چووەتە مەدرید بۆ ئەوەی خانو بدۆزێتەوە، بەڵام خلێفی ڕەتیكردۆتەوە و وتویەتی ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پاش بردنەوەی بەرشلۆنە لە سێلتاڤیگۆ

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: لەسەر دواكەوتنی مووچە لەگەڵ پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان كۆدەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share