“داهاتووی زەوی لەژێر مەترسیدایە”.. زاناکان هۆشداری دەدەن

زاناکان داوایەکی بەپەلەیان کردووە بۆ زیادکردنی هەوڵەکانی وەگەڕخستنەوە(ڕیسایکلینگ)ی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، هۆکارەکەش ئەو فشار و مەترسییەیە کە چۆتە سەر هەسارەی زەوی، بەهۆی دەرهێنانی ئاسنی ژێر زەوییەوە بۆ درووستکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، تەنیا لە ساڵی 2021دا  57 ملیۆن تەن ئامێری ئەلیکترۆنی فڕێدراون و چوونەتە خۆڵوخاشاکەوە.

کۆمەڵەی شاهەنەیی کیمیا ڕایگەیاندووە، دەبێت هەوڵ و دەستپێشخەریی جیهانی بێتەئاراوە تاکو ئیدی ئاسن لە خۆڵوخاشاک دەربهێنرێت، نەک لەژێر زەویدا.

لە ئێستادا کۆمەڵەکە خەریکی بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەیە دژ بە مەترسییەکانی گەڕان و هەڵکۆڵین بەشوێن ئاسنە گرانەکان و دەرهێنانیان، کە بۆ دروستکردنی ئامێرە یەلیکترۆنییەکان.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ژنێك بە كوژراوی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بایرن بۆ لیڤاندۆڤسکی و گنابری: ئێمە سنوورمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share