ڕووەكی ناوماڵ پیسبوونی هەوا بە ڕێژەی 20% كەمدەكاتەوە

ڕووەك و گوڵ لەناو ماڵەكاندا سیمایەكی جوان دەبەخشن بە شوێنەكە، توێژەران دەڵێن، “بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ڕووەك و گوڵ لەناو ماڵدا كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی پیسبوونی هەوا دەبێت و دووەم ئۆكیسدی كاربۆن بە ڕێژەی 20% كەمدەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدراوە كە چەند جۆرێك ڕووەكی بە نموونە وەرگرتووە كە لە ژوورێكدا دانراون، دەركەتووە لە ماوەی كاتژمێرێكدا كاریگەرییان لەسەر كەمبوونەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەو ژوورەدا هەبووە.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، “زۆربەی ئەو ڕووەكانەی لەناو ماڵدا دادەنرێن، توانای كەمكردنەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنیان هاوتای یەكترن.

لە توێژینەوەیەكی پێشتردا ئاماژە بەوە كرابوو، دانانی ڕووەك لە ژووردا كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی دووەم ئۆكیسدی كاربۆن دەبێت و ڕەنگە شەو و ڕۆژ و پێكهاتەی گڵی ڕووەكەكە، هۆكارگەلی دیكەبن بۆ كەمبوونەوەی گازە زیانبەخشەكان لەناو ماڵەكاندا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆیدا سووتا

بابەتی دواتر

هەستیاریی یان ئۆمیکرۆن.. چۆن دەزانیت کامیانە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share