چاكەتێكی زیلینسكی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە 90 هەزار پاوەند فرۆشرا كە واژووی خۆی بەسەرەوەبوو.
كەناڵی (سی ئێن ئێن)، بڵاویكرده‌وه، چاكه‌ته‌كه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كه واژووی له‌سه‌ر كردووه، له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به كۆمه‌ك كردنی ئۆكرانیا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به 90 هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی فرۆشرا.
هەڵمەتەكە بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریكردنی ئۆكرانیایە و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەوە لە لەندەن دەستیپێكردووە، بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵمەتەكەش ئۆلینا زیلینسكی، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئۆكرانیا ژماره‌یه‌ك یاری منداڵان و چه‌ند وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی، له‌گه‌ڵ چاكه‌ته خورییه‌كه‌ی زیلینسكی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌خشی.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له به‌ریتانیا بڵاویكردووەتەوە، ئامانج له مه‌راسیمی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌كه نیشاندانی چیرۆكی ئازایه‌تی ئۆكرانییه‌كانه، له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ ئه‌و ئازایه‌تییه.