پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی بەم سیاسەتەی ئێستای دەیەوێت هەرێمی كوردستان بكات بە دوو بەشەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حكومەتی هەرێمەوە 250 دیناری چاپ بۆ پرۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی خەرجناكرێت و دەڵێت، “پارتی دەیەوێت بەو سیاسەتەی لە دابەشكردنی مووچەدا پەیڕەویدەكات هەرێمی كوردستان بكات بە دووبەشەوە”.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەداخەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ناوچەكاندا دەكرێت و بەو ئەندازەیەی حكومەت 250 دیناری چاپ بۆ پرۆژەكان لەپارێزگای سلێمانی خەرجناكات”.

ئاشكرایكرد، “پارتی دەیەوێت بەم سیاسەتەی ئێستای كە لە دابەشكردنی مووچەدا پەیڕەویدەكات هەرێمی كوردستان بكات بە دوو بەشەوە و پارەی ژینگەپارێزانی سنووری ڕانیە خەرجناكات و جیاكاری لە دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخشدا دەكات و بەشێكی داهاتی نەوت بۆ مووچە دەنێرێتە سنووری پارێزگای سلێمانی”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “چارەسەر بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە كە چیتر ئەم غەدرە قبوڵنەكرێت كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی بەغداد دەدەینەوە

بابەتی دواتر

سێ سەركردەی داعش دەستگیركران كە چەندین كەسیان كوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share