ئەردۆغان بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی: پارەی ژێر سەرینەکانتان دەربێنن

سەرۆککۆماری تورکیا لە کاردانەوەی دابەزینی نرخی لیرەی وڵاتەکەی داوای هاوکاری لە دانیشتوانی وڵات کرد و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کە پارەی ژێر سەرینەکان دەربهێنن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ 21 ی تشرینی دووەم لە کاتی بەشداریکردنی لە دیدارێکی بازرگانیدا لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، “پارەی ژێر سەرینەکانتان ئەگەر کەمبێت یان زۆر دەریبهێنن و بیخەنە بازاڕەوە”.

وتەکانی ئەردۆغان بۆ داوای هاوکاری لە خەڵکەکەی بۆ ئەوەیە دانیشتوانی تورکیا هاوکاری حکومەت بکەن لە خستەبازاڕی دۆلار یان زێڕ بۆ وەستانی داڕمانی بەهای لیرە.

پەنابردن بۆ خەڵکی تا بتوانن ڕێگە لە هەڵاوسانی زیاتر بگرن لە وڵاتدا، لە کاتێکدا کە حکومەت چەندین ڕێکاری دیکەی بۆ ڕێگری لە هەڵاوسان و داڕمانی بەهای لیرە گرتووەتەبەر.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “به‌رزكردنه‌وه‌ی قازانج له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ 475 خاڵ، چاره‌سه‌رێكی تاڵه‌ و ئامانج لێی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌یه‌ كه‌ به‌ درێژایی ساڵ رێژه‌كه‌ی 12% بوو”.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ یونایتد 0 - 2 چێڵسی

بابەتی دواتر

40 هەزار بەندكراوی بەریتانیا دەتوانن ماوەی سزاكەیان لەماڵەوە تەواوبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share