تەیف سامی حەجی نەکرد و لە بەغدادە

دوای ئەوەی لە زۆرێک لە میدیا عێراقییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج تەیف سامی بەغدادی بەرەو شاری مەککە جێهێشتووە، دەرکەوت بەشداریی حەج ناکات و هەر لە بەغدادە.

وەزارەتی دارایی وێنەیەکی نوێی تەیف سامی بڵاوکردەوە کە لە بینای وەزارەتەکەی لە شاری بەغداد لەگەڵ وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتیی کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی گەشەپێدانی پرۆژەی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنان وەک بزوێنەرێکی سەرەکی گەشەی ئابووری بەردەوام کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاڵپشتیکردنی چاکسازیی دارایی بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەی ئابووری کردەوە.

لای خۆیەوە نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی پابەندبوونی دامەزراوەکەی بە هاوکاریکردنی عێراق لە ئالنگارییە ئابوورییەکان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

لە پارێزگای بەسرە چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.…
Total
0
Share