هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکراکرا

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەشێکی هۆکارەکەشی پەیوەندی بە هاتنی وەرزی سەرماوە هەیە.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان کێلۆی بە سێ هەزار و 800 دینار دەفرۆشرێت، ئەمەش پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە و پێشتر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،” وا وەرزی سەرما دەستیپێکردووە، هەر خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەری شەوانە پێویستە نزیکەی 30 بوتڵ غاز بۆ گەرمکردنەوەی کێڵگەکانی دابین بکات، جگە لە بەرزی نرخی عەلەف و جیاوازی نرخەکەی لەگەڵ هەولێر”.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە پێشتر لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارایی و ئابووری قسەمان کردووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ کام لەو بەڵێنانەی پێمان دەدرێت جێبەجێناکرێت، تەنها زەرەرمەندی ئەمەش خاوەن کێڵگەی پەلەوەرییەکانە، بەشێکیان هاتوونەتە حاڵی مایەپوچبوون بەڵام هیچ لایەنێک بە هانایانەوە نایات”.

 

بابەتی پێشتر

بودجەی عێراق 100 ملیار دۆلار دەبێت و وادەی پەسەندكردنی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بۆ فرۆشتن.. یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید هیچ هیوای نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share