سەدر داوا لە سەربەخۆكان دەكات حكومەت پێكبهێنن

موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەكات لەماوەی 15 ڕۆژدا حكومەتی نوێ پێكبهێنن.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر تویتێكی نوێی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، سێ لایەن لە پرۆسەی سیاسیی ئێستادا هەن، (هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمان) كە بەهۆی بڕیاری دادگاوە دەربارەی سێیەكی پەكخەر دواكەوت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە.

دووەم لایەن چێوەی هەماهەنگی-یە كە بەپێی تویتەكەی سەدر “شكستی هێناوە لە پێكهێنانی حكومەتی سازان”.

لایەنی سێیەم ئەندامە سەربەخۆكانن لە پەرلەمان و سەدر داوایان لێدەكات “پێكهاتەیەكی سەربەخۆ” پێكبهێنن كە لە 40 ئەندام كەمتر نەبێت و بچنە پاڵ هاوپەیمانیی سێقۆڵی بۆ پێكهێنانی حكومەتی سەربەخۆ و ئەوان دەنگیپێدەدەن، بەبێ ئەوەی هیچ وەزارەتێك وەربگرن.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ماوەی 15 ڕۆژی بۆ سەربەخۆكان دیاریكردووە بۆ هەنگاونان بەو ئاراستەیە.

لە كۆتاییشدا داوا لە “ئەوانەی نییەتی باشیان لێدەخوێننەوە” لەناو چێوەی هەماهەنگی دەكات هاوپەیمانی لەگەڵ ڕەوتی سەدر پێكبهێنن بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی.

تویتەكە لەكاتێكدا ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق خستەڕوو و تیایدا داوایكرد سەرۆك وەزیران لە گەورەترین پێكهاتە (شیعە) ڕاسپێردرێت و لایەنە كوردییەكانیش لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆك كۆمار ڕێكبكەون.

بابەتی پێشتر

عێراق فڕۆكەی جەنگی دروستدەكات

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەمریكا هەزاران كەسی لە عێراق و چەند وڵاتێكی تر كوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میری قەتەر گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share