موقتەدا سەدر دوای جەژن چارەسەری پێیە!‏

موقتەدا سەدر لەگەڵ فراكسیۆنی ڕەوتەكەی كۆبووەتەوە، پەرلەمانتارێكی سەدری باس لە چارەسەر و دەستپێشخەری دەكات لەلایەن ڕێبەری ڕەوتەكەیەوە.

نووسینگەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان (شیعەی عێراق ئەمڕۆی كردە جەژن) موقتەدا سەدر لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنەكەی لە حەنانەی نەجەف كۆبووەتەوە.

لای خۆیەوە ڕەسول حلفی پەرلەمانتاری سەدرییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی كۆبوونەوەكەوە بە ميدياکانی عێراقی ڕاگەياندووە، چەند پرسێكی گرنگيان لەبارەی ڕەوشی عێراق تاوتوێکردووە.

بەوتەی حلفی، لە كۆبوونەوەكەدا چەند چارەسەرێكی گونجاو خراونەتە ڕوو و ئەنجامی ئەو چارەسەرانە لەدوای جەژنی رەمەزان و كۆتاییهاتنی ئەو واددەیە دەردەكەوێت، كە پێشتر سەدر بە لایەنەكانی دابوو.

ڕۆژی 31ی ئازارى ئەمساڵ و پێش دەستپێكی مانگی ڕەمەزان، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ماوەى 40 ڕۆژ مۆڵەتی دایە چێوەى هەماهەنگی و لایەنەكانی دیكە بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق.

ئەو واددەیەی سەدر دابووی بە لایەنەكان، چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە.

قسەكردن لەبارەی دەستپێشخەری و چارەسەر لەلایەن سەدرەوە، هاوكاتە لەگەڵ قسەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی حزبەكە بەهەمانشێوە دەستپێشخەرییەكی بۆ كردنەوەی گرێكوێرەكان هەیە.

بابەتی پێشتر

چەکە مەترسیدارەکانی پێنتاگۆن چین؟

بابەتی دواتر

سیمیۆنی لە هێڵی سوورەوە نزیکە و چارەسەر چامپیۆنزلیگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share