تەندروستیی جیهانی ڕاگەیەندراوی هەیە.. بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە هەوکردنی جگەر

ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، تووشبوونی منداڵان بە هەوکردنی توندی جگەر بەردەوامە و هێشتا هۆکارەکەش ڕوون نییە، هەروەها ڕەژەکەی گەشتووەتە 230 حاڵەت لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا، جگە لەوەی 3 منداڵ لە نیوزیلەندا بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

تاریق یاساریڤیتچ گوتەبێژ ڕێکخراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، “ژمارەی حاڵەتەکان دەگەنە 228 و لایەنی کەم لە 20 دەوڵەتی جیاجیاوەن” و “لێکۆڵینەوە لە 50 حاڵەتی دیکە بەردەوامە”.

چوار لە شەش نووسینگە هەرێمییەکانی ڕێکخراوەکە دەرکەوتنی ئەم حاڵەتەیان ڕاگەیاندووە و هێشتا هۆکارەکەی زانراو نییە، کە زۆربەیان لە ئەوروپان و یەکەمیان لە بەریتانیاوە بووە.

ئەم نەخۆشییە بەزۆری تووشی منداڵانی خوار 10 ساڵ دەبێت و سکچوون، ڕشانەوە و سکئێشە لە نیشانەکانین.

هەندێک لە حاڵەتەکان پێویستیان بە چاندنەوەی جگەر هەبووە و تا ئێستا لایەنی کەم چوار منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share