بەرێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم: گەشتی عومرە ڕاگیراوە

بەرێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشتی عومرە لە هەرێمی كوردستان بۆ عەرەبستانی سعودی ڕاگیراوە و دەڵێت، “ئەمساڵ تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ناكرێت و ئەو كەسانەی ناویان لە ساڵی 2020 دەرچووە ئەگەر مەرجی تەمەنیان تێدابوو بە ریزبەنديی ناوەكانیان لە فەریزەی حەج بەشداردەبن”.

نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا لە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،لە 21ی ڕەمەزانەوە گەشتی عومرە ڕاگیراوە و ئەگەر دوای جەژن دەستپێبكاتەوە لە كۆمپانیاكانەوە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام ئەگەر ڤیزەیان پێنەدرێت تا دوای جەژنی قوربان ناتوانرێت گەشتی عومرە ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەر ڤیزە بدرێت تا جەژنی قوربان دوو گەشتی دیكەی عومرە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ عەرەبستانی سعودی ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم وتی، ” ئەمساڵ تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ناكرێت و ئەو كەسانەی ناویان لە ساڵی 2020دا هاتووەتەوە ئەگەر مەرجی تەمەنیان تێدابوو مەراسیمی حەج بەجێدەگەیەنن”.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەمساڵ دوو هەزار و 120 هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بەشداردەبن لە مەراسیمی حەجدا كە سعودیە بۆ تەواوی جیهان یەك ملیۆن كەسی دیاریكردووە لە كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو زیاتر لە ملیۆن دوو كەس مەراسیمی حەجیان بەجێدەگەیاند.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

واشنتن پۆست: ئەوروپا لە چاوەڕوانیی ساتە دژوارەكاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا بەهائەدین: لە ڕێگەی ئامێرەی سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی…
Total
0
Share