پارێزگاری هەولێر: 138 بیری نوێ لێدەدرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕبوونەوەی وشكەساڵی 138 بیری نوێ لێدەدرێت و لە سێیەم ڕۆژی جەژنەوە ڕێكارەكانی لێدانی بیرەكان دەستپێدەكەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە هەولێر 250 ملیمەتر باران باریوە كاریگەری لەسەر ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی هەبووە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕی حەوت ملیار و 654 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 138 بیری نوێ لێدەدرێت كە ژوورێكی عەمەلیات پێكهێندراوە و تەنها یەكەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژن دەرفەتیان هەیە و سێیەم ڕۆژی جەژن دەستبەكاربن.

ئاشكرایكرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 4 ملیار و707 ملیۆن دینار بۆ پێویستییەكانی تایبەت بە ترومپا و مزەخەكان تەرخانكراون.

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، كەمی ڕێژەی بارانبارین لەمساڵدا كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەبووە.

لەبارەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر، ئومێد خۆشناو وتی، “ئێمە هاوكارییان دەكەین و ناڕەزایین سیستمی قەرەبووكردنەوەمان نییە و دەتوانین لەم قۆناغە تەنها هاوكارییان بكەین”.

بابەتی پێشتر

بەهای پشكەكانی تویتەر و تێسلا دابەزین و كڕینی تویتەر "شكستدەهێنێت"

بابەتی دواتر

سعودیە و عێراق یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردنەوە، لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران، پۆلیسی راپەڕین وردەکاریی رووداوەکە دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی…
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ بەهۆی ڕووداوی ماتۆڕسكیل گیانیلەدەستدا. تەندروستیی چەمچەماڵ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share