کۆنترین گۆزەی هەڵگری هەنگوینی ڕەش لە ئەفریقا دۆزرایەوە

لە ماوەی ڕابردوودا چەند گۆزەیەکی هەڵگری مادە خۆراکییەکان لە باشوری بیابانی ئەفریقا دۆزرایەوە، دوای لێکدانەوە و پشکنین دەرکەوت، کە یەکێک لە گۆزەکان هەڵگری کۆنترین هەنگوینی بەکارهێنراوی مرۆڤ بووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەی تیمێکی زانکۆی گۆتەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی، ئەو گۆزەیەی کە دۆزراوەتەوە هەڵگری هەنگوینی ڕەش بووە و تەمەنی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ڕەنگە کۆنترین مادەیەک کە مرۆڤ بۆ شرینکردن بەکاری هێنابێت هەنگوین بێت، نمونەی جیاواز و بێخەوش لە جیهاندا نیشانی دەدەن کە بەکارهێنانی هەنگوین لەلایەن مرۆڤەوە هەزاران ساڵ تەمەنی هەیە و لە بەشێکی زۆری کیشوەرەکانی زەوی بەڵگە هەیە بۆ بەکارهێنانی هەنگوین لە کۆندا.

یەکێکی دیکە لە بەڵگەکان بەکارهێنانی هەنگوینە لەلایەن میسرییە کۆنەکانەوە لە دوو هەزار و 400 ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر بەکارهێنانی هەنگوین لای میسرییە کۆنەکان هاوکاربووە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم گۆزەیەی باشوری ئەفریقا، کە دەرکەوت سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا هەنگوینی تێدا کۆگاکراوە.

ئەو گۆزەیەی دۆزراوەتەوە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەچێتەوە سەر فەرهەنگی ناک (nak) لە نێجیریا، کە کۆمەڵگەیەکی فەرهەنگی بوون لە نێوان ساڵەکانی 500 پێش لە دایکبوونی مەسیح تا 200 زاینی لە نێجیرا دەرکەوتن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یونایتد و ڤیاڕیاڵ گەیشتنە فاینەڵی یوروپالیگ

بابەتی دواتر

قەدەغەی هاتوچۆی ڕۆژانی جەژن هەڵوەشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share