لە ئەمریكا 37%ی خوێندكارانی دواناوەندی دووچاری نەخۆشیی ئەقڵی بوون

ڕێژەی 37%ی خوێندكارانی دواناوەندی لە ئەمریكا، دووچاری نەخۆشیی ئەقڵی بوون، هۆكارەكەش ئابوری و پەتای كۆرۆنایە.

ڕاپۆرتێك كە ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گواستراوەكان لە ئەمریكا ئامادەیكردووە، كاریگەریی دۆخی ئابوری و لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەسەر خوێندكارانی ئەمریكا ئاشكرادەكات كە دووچاری نەخۆشیی ئەقڵی و تەنگژەی دەروونی بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بنكۆڵكارییەكە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانییەوە، 44%ی خوێندكارانی قۆناغی دواناوەندی لە ئەمریكا دەڵێن، لە ماوەكانی كەرەنتینەدا ڕۆژانە هەستیان بە دڵتەنگی كردووە.

بەشێكی تری خوێندكارانی ئەمریكی كە 37%ی بەشداربووانی ڕاپۆرتەكە پێكدەهێنن، دانیان بەوەدا ناوە كە دووچاری دڵەڕاوكێ، نیگەرانی و خەمۆكی بوون.

جیاوازییەك كە ڕاپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، لە ڕێژەی نێوان هەردوو ڕەگەزدایە، 49%ی كچان ئاشكرایانكردووە كە تەندروستیی ئەقڵییان دووچاری گرفت بووەتەوە، بەرامبەر بە 24%ی كوڕان كە دووچاری هەمان ئەو گرفتانە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
Total
0
Share