ئیدارەی پاریس سانجێرمان پۆچتینۆی ڕاهێنەر دووردەخاتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت دۆستانە، پۆچتینۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دووربخاتەوە.

پاش مسۆگەركردنی ناسناوی خولی تۆپی پێی فەرەنسا، ئیدارەی پاریس نزیكە لەوەی پۆچتینۆ دووربخاتەوە.

دوورخستنەوەی پۆچتینۆ بە دۆستانە دەبێت و هەردوولا گرێبەستی نێوانیان ڕەتدەكەنەوە.

پۆچتینۆ ساڵی 2021 بوو بە ڕاهێنەری پاریس و گرێبەستەكەی ساڵی 2023 كۆتایی دێت.

پۆچتینۆ سێ ناسناوی لەگەڵ پاریس بەدەستهێناوە (جامی سوپەری فەرەنسا، جامی فەرەنسا، خولی فەرەنسا).

دورخستنەوەی پۆچتینۆ بەهۆی بێ ئەنجامی یانەی پاریسەوەیە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بابەتی دواتر

لە ئامێدی شەڕێكی سەخت لەنێوان سوپای توركیا و پەكەكە ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share