دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە لە ئەنبار، ئەبو سەیف هلێجی یاریدەدەری فەرماندەی لیوای 19ی حەشدی شەعبی كوژرا.
ڕوونیكردەوە، تەقینەوەكە لە بیابانی ئەنبار و لە كاتی كێوماڵكردنی ناوچەكەدا لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدراوە و جگە لە كوژرانی هلێجی، سێ چەكداری حەشد برینداربوون.
هاوكات دەستەى حەشدی شەعبی کوژرانى فەرماندەیەكی تری حەشدی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، ئەبوحەسەن جابرى فەرماندەی کەتیبەى پاڵپشتی سەر بە لیواى 14ى حەشدی شەعبی، بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکی چێندراوەوە لە بیابانى ئەنبار ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كوژراوە.