فراكسیۆنی سەدر لەبارەی ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی داوای ڕوونكردنەوە دەكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا و سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر داوای ڕوونكردنەوە لە حكومەتی عێراق دەكات.

دوای كۆبوونەوەكە حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، توركیا سوود لە لاوازیی حكومەتی عێراق وەردەگرێت و هێرشدەكاتە سەر ناوچەیەكی خاكی عێراق.

ئاماژەی بەوە كرد، سەرجەم عێراقییەكان پێشێلكارییە یەك لە‌دوای یەكەكانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر خاكی وڵاتەكەیان ڕەتدەكەنەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، حەسەن عەزەری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران داوای ڕوونكردنەوەی لە حكومەتی عێراق كرد لەبارەی ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی لە خاكی عێراقدا.

بابەتی پێشتر

چێڵسی 1-0 وێستهام یونایتد

بابەتی دواتر

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share