عێراق لەنێوان 10 یەکەم وڵاتی جیهاندایە لە دەردراوە ژەهراوییەکان بەهۆی سوتانی گازەوە

ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای توێژینەوەکانی وزە (ڕیستاد ئینێرجی) ئاشکرایدەکات، عێراق یەکێکە لەو 10 وڵاتەی جیهان کە 70%ی کۆی دەردانی گازە ژەهراوییەکان بەهۆی سوتانی گازەوە پێکدەهێنن.

ئەو 10 وڵاتەی زۆرترین دەردانی گازە ژەهراوییەکانیان هەیە لە جیهاندا بەهۆی سوتانی گازەوە هەریەکە لە، ڕوسیا، عێراق، ئێران، ڤەنزوێلا، نەیجیریا، ئەمریکا، جەزائیر، مەکسیک، لیبیا و چین، ئەو وڵاتەنا تائێستاش هۆکاری دەردانی 70%ی گازە ژەهراوییەکانن بەهۆی سوتانی گاز لە وڵاتەکانیاندا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆئەوە دەکات، لەگەڵ هەوڵەکانی جیهان  بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان و دانانی سنوورێک بۆ سوتانی گاز، بەڵام ئەو ڕێژەیەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان لەو وڵاتە سەرەکییانە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردانەهاتووە.

کۆمپانیاکە دەڵێت، دەردانی کاربۆن بەهۆی سوتانی گازەوە لەکەرتی دۆزینەوە و بەرهەمهێناندا لەساڵی 2021دا گەیشتووەتە 276 ملیۆن تۆن لە جیهاندا، کە بەئاستێکی کەم دابەزینی بەخۆوە بینیوە بەراورد بە ساڵی 2020 کە بڕەکەی 283 ملیۆن تۆن بووە.

لەکاتێکدا سوتانی گاز هۆکاری دەردانی 30%ی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنە.

کۆمپانیاکە پێشبینیی بەرزبوونەوەی چالاکییەکانی پەیوەست بە سوتانی گاز لە پیشەسازیی نەوت و گازدا دەکات لەمساڵدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە لەسەر ئاستی جیهان.

بابەتی پێشتر

فوئاد حوسێن لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم لە پەرلەمانە

بابەتی دواتر

ناوی چووە كتێبی گینسەوە.. ماوەی 80 ساڵە لە یەك شوێن كاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە دیاریکردنی نرخی مۆلیدەدا پێویستە رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییانی کەرکوک بکرێت

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ فەلاح خەلیل، قائیمقامی کەرکوک بەدواداچوون دەکات بۆ میکانیزمەکانی پەسەندکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان…
Total
0
Share