كوتلەی سەدر لەسەر هێرشەكانی توركیا فوئاد حوسێن بانگهێشتی پەرلەمان دەكات

بڕیارە سبەینێ بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم، لەسەر داوای كوتلەی سەدر وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی فراوان بەسەرۆکایەتیی حاکم زاملی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەكە بە میوانداری فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەنجام بدرێت، سەبارەت بە سنوور بەزاندنەکانی تورکیا لە عێراق و ئۆپەراسیۆنەكەی لەنێو خاكی هەرێمدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بانگهێشتكردنی فوئاد حوسێن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داواکاریی كوتلەی سەدر و بەواژووی 50 پەرلەمانتار بووە.

هاوكات بڕیارە کۆبونەوەکە لەکاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕ لە هۆڵی دەستووری ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی 17ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ئینته‌ر میلان 3-1 ڕۆما

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر: كۆتایی عێراق نزیكە

موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدادەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی”.…
Total
0
Share