دیمەنی سەر دەرهێنانی شێرێك لە جامی ئۆتۆمبێلەوە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەتەنێت

چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چی دەڵێن؟

دیمەنێكی ڤیدیۆیی گەڕانی شێرێك لەگەڵ خاوەنەكەیدا بە ئۆتۆمبێل لە شەقامەكانی بەغدادی پایتەخت كاردانەوەی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ڤیدیۆكە لەلایەن هاوڵاتییەكی عێراقییەوە لەكاتی شۆفێریكردندا گیراوە لەكاتێكدا بە ڕێكەوت شێرێك دەبینێت كە لە ئۆتۆمبێلێكی تەنیشتیەوە سەر و دەستەكانتی دەرهێناوە و لەگەڵ گرتنی دیمەنەكەدا بە پێكەنینەوە دەپرسێت “هەواڵ لای عێراقییەكان چۆنە؟”.

بەپێی ڤیدیۆكە، كە بەشێوەیەكی بەرچاو بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە، شیرێك لە كوشنی دواوەی ئۆتۆمبێلێك دەبینرێت كە بە یاوەری خاوەنەكەی بە یەكێك لە شەقامەكانی بەغداد-دا تێپەڕدەبێت و وادەردەكەوێت بە دیمەنەكان سەرسامە.

پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە، چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕەخنەیان لە هەڵسوكەوتی خاوەنەكەی گرت و پێیانوایە ڕیسك كردنە بە گیان و ژیانی ئەوانی دیكەوە.

هەندێكی دیكە هەڵوێستەكەیان بە “گاڵتەجاڕی” ناوبردووە و پرسیار لەبارەی كاردانەوەی بەرپرسان بەرامبەر كاری لەوجۆرە دەكەن.

بابەتی پێشتر

ڕۆژی جیهانیی کتێب.. یادێک بۆ ڕێزلێنان لە داهێنان و سامانی کەلتووری

بابەتی دواتر

گوھدار زێباری لە زمانی ڕۆژنامەوانیی كوردییەوە: ھەست بە شەرم دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share