هەدەپە: هێرشەکانی تورکیا هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان

پارتی دیموکراتی گەلان هەڵوێستی پارتەکەی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و بە هەوڵی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی هەرێمی کوردستان ناوی دەبات، داوای هەڵوێستیش لە حکومەتی هەرێم دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر هەدەپە ڕایگەیاند، هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی باشووری کوردستان دژی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها هەوڵێکی مەترسیداری تورکیایە بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان.

هەدەپە جەختدەکاتەوە، هێرشەکانی تورکیا ناتوانێت کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەربکات، ئامانجی ئەو هێرشانەش لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە بۆ سەپاندنی نەتەوەپەرستی و دوژمنایەتیکردنی کوردە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لە هێرشەکانی تورکیادا کردەوەی دژی مرۆڤایەتی لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراون لەوانە، کوشتن، وێرانکردن و سوتاندنی گوندەکان، ئاکەپە و مەهەپە ئەو هێرشانە بۆ سوودی خۆیان و درێژکردنی تەمەنی پارتەکانیان بەکاردەهێنن.

هەدەپە داوادەکات بێدەنگی لەو هێرشانەی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان نەکرێت و ڕێگەنەدرێت ئاکەپە هێرش بۆسەر کوردان و شەڕ لە دژی کورد بۆ مەبەستی درێژکردنی تەمەنی خۆی بەکاربهێنێت.

دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئاست ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبێت و ئازادیخوازیی گەلی کورد نەکاتە قوربانی ئەو هێرشە داگیرکارییە.

داواش لە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکات، هەڵوێستی خۆیان دژی شەڕ و داگیرکارییەکانی تورکیا بخەنەڕوو.

بابەتی پێشتر

پارتی هێزی لەبەردەم بارەگای هەدەپە كۆكردووەتەوە

بابەتی دواتر

داود ئۆغلۆ: داهاتی نەتەوەیی لە توركیا بەشێوەیەكی مەترسیدار دابەزیووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share